پەرلەمانتارێکی عێراق وەزیری نەوت بە تێوەگلانی لە “گەندەڵی” لەگەڵ هەرێم تۆمەتبار دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هادی سەلامی، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکردووە متمانە لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق بسەنێتەوە، ئەویش بە تۆمەتی دۆسیەی گەندەڵیی و هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیەی عێراق لە نوسراوەکەیدا دەشڵێت “وەزیری نەوت ئابووریی عێراقی وێرانکردووە، هاوکات وەزیری نەوت هەستاوە بە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و بەنزین لە کەرکوک بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان.

هادی سەلامی باسی لەوەشکردووە، خۆپیشاندانی بەرفراوانی جەماوەریی دژی وەزیری نەوت ئەنجامدەدرێت، تا ئەو کاتەی وەزیر دەستلەکاردەکێشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا