سەركردە كوردەكان خۆیان كازمییان كردە فریادڕەس

پۆڵەتیك پرێس:

كاردانەوەكان لەبارەی سەردانەكەی كازمی بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامە و پەرلەمانتارێكیش لەبارەی پێشوازی خەڵكی هەرێم لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: سەركردایەتی كورد سەرەڕای چەندین هەڵەی سیاسی و حوكمڕانی کە ئەنجامیانداوە، خۆشیان وایان پیشانداوە كە چارەسەرەكان هەر لە بەغدایە .

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی پێنجەشەممە و هەینی ڕابردوو سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و سەردانی هەریەك لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و سەركردەی حزبە سیاسییەكان و لێپرسراوە كارگێڕییەكان كۆبووەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەردانەكەی كازمی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەم سەردانە سەردانێكی باش بوو، كازمی ویستی پەیامێك بدات بە عێراقییەكان، كە سەرۆك وەزیرانی هەموو عێراقە و بۆ هەر شوێنێك دەیەوێت دەتوانێت بچێت، پەیامێكیش بوو بۆ كورد كە دەیەوێت رێككەوتن بكات و مەبەستیەتی لەگەڵ لایەنی كوردی رێكبكەوێت.

لەبارەی هۆكاری ئەو پێشوازییەی خەڵكی هەرێم لە كازمی، دەڵێت: سەركردەكانی كورد و حكومەتی هەرێم هەڵەی زۆری سیاسی و حوكمڕانیان كردووە، ئەمەش وای كردووە خەڵك جۆرێك لە بێ ئومێدی پێوە دیار بێت و ڕەخنە و گلەیی توندی بەرامبەر سەركردە سیاسییە كوردەكان هەبێت ، واش پیشاندراوە كە چارەسەرەكان لای سەرۆك وەزیرانی عێراقە و لە بەغدایە ، بۆیە خەڵك بە ناچاری پێیوایە مستەفا كازمی فریادڕەسە، سەركردە سیاسییەكانی ئێمە هەر خۆیان وایان پیشانداوە .

لەبارەی كاردانەوەی حزب و لایەنە عێراقییەكان لەبارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ هەرێم، شیروان میرزا وتی: لە عێراق بەشی هەرە زۆری هەڵوێستە سیاسییەكان پێشتر بڕیاری لێ دراوە، دوو ئاڕاستە هەیە لەم ڕووەوە، ئەوانەی پشتیوانی كازمی دەكەن بە ئەرێنی لە سەردانەكە دەڕوانن و پێیانوایە سەردانێكی سەركەوتوو بووە، بە پێچەوانەوە ئەوانەی ڕەخنە لە كازمی دەگرن و دژی كازمین پێیانوایە سەردانی كازمی بۆ هەرێم وەك پێویست نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا