تورکەکان ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان دەفرۆشن و زێڕ دەکڕن

پۆڵەتیک پرێس

نووسەرێک ئاماژەی بەدۆخی ئێستای بازاڕەکانی تورکیا کردووەو بەمەترسیدار ناوزەدی دەکات، هەربۆیە خەڵکی ئەو وڵاتە رێککارێکی دیکەیان گرتووەتەبەر.

ئیگۆر نیدیلکین لە ئێکسپێرت ئۆنلاین نووسیویەتی و هۆشداری ئەوەیان پێ دەدات کە دۆخێكی مەترسیداری ئابووری رووی لێکردوون و لە ئێستادا تورکەکان خانو و ئۆتۆمبێلەکانیان دەفرۆشن و لە بازاڕەکاندا زێڕ دەکڕن.

لەو وتارەیدا ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانە گەورەیەی رووی لە لیرەی تورکی کردووەو بەهاکەی دابەزیوە کە ئەوەش هەڕەشەیەکی دیکەیە بۆ سەر تورکیا.

لەئێستادا چاودێرییەکی بەهێز لەسەر جوڵەی سەرمایەدارانی ئەو وڵاتە هەیە کە بانکی مەرکەزی تورکی دەستی بەو هەنگاوانە کردووە.

خەڵکی تورکیا بۆ ئەوەی خۆیان لە زیانێک بەقەبارەی گەورە بپارێزن ناچار بوون ئۆتۆمبێل و خانو و شوقەکانیان بفرۆشن و لە بەرانبەردا پارەکانیان لە کڕینی زێڕ خەرج بکەنم چونکە پێیانوایە هیچ رێگاچارەیەکی دیکەیان لەبەردەستدا نییە.

نرخی زێڕ بەرانبەر لیرە بەشێوەیەکی گەورە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو ئەوەش قەیرانی گەورەی دارایی لەو وڵاتەدا دروستکردووە.

لە دەیەی رابردووی ئەمساڵدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرانبەر هەزار لیرەی تورکی بوو، بەڵام لەئێستادا یەک ئۆنسە بەرانبەر زیاتر لە 14 هەزار لیرەی تورکییە.
ئاژانسی رۆیتەرزیش رایگەیاندووە کە لە بازاڕەکانی تورکیادا تەنها زێر دەکڕدرێت و فرۆشتنی رووی لە کەمی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا