پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “بەهۆی دەرنەچون لەپشکنین، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ تۆن خورمای عێراقی لەناودەبەن”.
ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لەعەلوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر سێ تۆن خورمای عێراقیدا گرتووە کەلەلایەن کۆمپانیای هەمساوە پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەشی دەرکەوتوە بەهۆی گەشەکردنی کەڕوو و بەکتریای زیانبەخش تیایدا شیاوی خواردن و بەکارهێنان نیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خورماکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت، “لهكاتی ههبونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قائیمقامیهتی سلێمانی و لیژنه هاوبهشهكان، پهیوهندی به ژماره مۆبایلی (07708677777)ـهوه بكهن”.