پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە، لەبەشێک لە چیا بەرزەکانی باشوور و باکووری کوردستان، یەکەم بەفری ئەمساڵ و وەرزی نوێی پایز باری.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چۆمان رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە 4-10-2020، یەکەم بەفربارین لە سنووری باڵەکایەتی لە چیا سەختەکانی هەڵگورد و حەساری سەکران و لوتکەی چیخی دەرێوە باریووە.
بەهۆی بەفربارینەکەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
لوتکەی هەڵگورد، دووەم بەرزترین لووتکەی هەرێمی کوردستان و عێراقە و بەرزییەکەی 3 هەزارو 607 مەترە و لەپێش ئەویش، لوتکەی چیخی دەرێوە دێت بە بەرزی 3 هەزارو 611 مەتر لەسەروو ئاستی رووی دەریاوە.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ 5-10-2023، لە هەردوو پارێزگای وان و چیای سومبولی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بەفرێکی زۆر باریووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی دەستیان کردووە بە ئامادەکارییەکانیان بۆ کارئاسانیکردن لە هاتوچۆی هاوڵاتییان لەسەر رێگاکانی چیاکانی دەوروبەر.
بەهۆی بارینی بەفرەوە، چیای سومبول و دەوروبەری بەرگی سپیان پۆشیووە، کە سێ هەزار و 467مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.