فڕۆکەیەکی رووسی بە 65 بارمتەی ئۆکراینییەوە کەوتە خوارەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەرنشینی رووسی کە 65 سەربازی بارمتەی ئۆکراینی هەڵگرتبوو بۆ رادەستکردنەوەیان، لە ئاسمان کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (24-1-2024) فڕۆکەی جۆری IL-76 لە هەرێمی بۆلگۆرۆد (ستالینگراد) لە نزیک سنوورەکانی ئۆکراینا کەوتووەتەخوارەوە.

فڕۆکەکە 65 بارمتەی ئۆکراینی و 6 ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانی و سێ پاسەوانی تێدابووە و هیچیان رزگاریان نەبووە.

ئەو سەربازانە ئامادە دەکران بۆ ئەوەی رادەستی ئۆکراینا بکرێنەوە لە بەرامبەر ژمارەیەک دیلی رووسی.
دەنگۆی ئەوە هەیە کە فڕۆکەکە لەلایەن ئۆکرایناوە خرابێتە خوارەوە، بەڵام ئەمە پشتڕاستنەکراوەتەوە و هیچ لایەنێکیان بەفەرمی هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکەیان ئاشکرنەکردووە.

ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین، ئەندامی پەرلەمانی رووسیا بە ئاشکرا ئۆکراینای تۆمەتبار کرد بەوەی کە سەربازەکانی خۆیان لە ئاسمان تەقاندووەتەوە بەهاوکاری مووشەکەکانی خۆرئاوا.

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری هەرێمی بۆلگۆرۆد لە تەلەگرام رایگەیاند، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە ناوچەی کۆرۆچانسکی لە باکووری رۆژهەڵاتی پایتەختی هەرێمەکە روویداوە.
لە کیێڤ، میدیا ناوخۆییەکان سەرەتا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سەربازی ئۆکرانیا رایانگەیاند کە سوپاکەیان فڕۆکەکەی خستۆتە خوارەوە، هەروەها زانیاریی ئەوەشیان بڵاوکردبووەیەوە کە فڕۆکەکە مووشەکی دەگواستەوە بۆ هێزەکانی رووسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا