دوو بەرپرسی باڵای گۆڕان دژی کشانەوەن لە حکومەتی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرجەم وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مانەوەن لە حکومەت بەڵام یەک وەزیری گۆڕان دەیەوێت حزبەکەی لە حکومەت بکشێتەوە ئەو وەزیرەش ئاوات شێخ جەناب وەزیری داراییە، ئەوەش بە قسەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆڵەتیک پرێس.

ئەو سەرچاوەیە لەبەر هەستیاری بابەتەکە داوایکرد ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت بە پۆڵەتیک پرێسی وت هەریەکە لە مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم و عومەر سەید عەلی ڕێکخەری دەستلەکارکێشاوەی گۆڕان لەگەڵ کشانەوە نین لە حکومەتی هەرێم و دژایەتی ئەو هەنگاوەش دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە جڤاتی گشتی گۆڕان کۆبووەوە و بڕیاردرا “دوای پەسندکردنی بڕیارەکەی جڤاتی نیشتمانی، نامەیەک بدرێت بە پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەوە و رای گۆڕان بە پارتی رابگەیێنرێت، بەڵام تیمی حکومەتی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارەکەی لای خۆی هێشتووەتەوە و تەنها یەک وەزیری بزووتنەوەی گۆڕان نەبێت تیمی گۆڕان لەگەڵ مانەوەدایە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا