پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەحمەد سەلمانی پەرلەمانتاری خولی پێشوو، ئەمڕۆ سێ شەممە وتی بەرپرسیارێتی ساختەکاری خستە ئەستۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و وتی، ساختەکاری لە هەڵبژاردندا ئەنجامدراوە.
سەلمانی وتی، لە هەڵبژاردندا دەنگەکان دزراون و دەستکاری کراون، هەروەها ساختەکاری ئەنجام دراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست تاکە چارەسەرە، بۆ ئەوەی کۆمسیۆن لەو گومانانە دەربێنێت کە لەسەری دروست بووە، وتیشی دزینی دەنگی دەنگدەران جێگەی قبوڵ نیە بە هیچ شێوەیەک، کۆمسیۆنە بەرپرسیارە لەو بارودۆخە.