كاروان گەزنەیی: هەبوونی ستیكەری دەرمان نایاساییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، هەبوونی سێكتەری دەرمان نایاساییە، چونكە بووەتە بارگرانی بەسەرهاوڵاتیانەوە، بەجۆرێك نرخی هەر دەرمانێك بۆ دە هێندە بەرز دەبێتەوە.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەبوون و جێبەجێكردنی ستیكەری دەرمان، لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە بووەتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتیانەوە، چونكە دەبێت نەخۆش بۆكرینی هەر دەرمانێك دە هێندەی ئێستای نرخی بدات.

وتیشی، هەبوونی سێكتەری دەرمان نایاساییە، داواكاری گشتی لە 13_11_2021 سیكتەری دەرمانی بە نایاسایی زانی، هەربۆیە پێویستە سەرجەم گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیاكان هەڵبوەشێندرێتەوە و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش پێكبهێندرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی تەندورستی و كوالێتی كۆنترۆڵی دەرمان پابەندی بریارەكانی دادگا نابن، چونكە وەزارەتی تەندورستی و كوالێتی دەرمان گرێبەستی سێكتەری دەرمانیان بە كۆمپانیایەك داوە، ئەمەش تەواو نایاسایە، چونكە دوای جێبەجێكردنی ئەم گرێبەستانە نرخی دەرمان بۆ دە هێندەی ئێستای بەرز دەبێتەوە لەوانەش چارەسەری شێرپەنجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا