قوباد تاڵەبانی: یە‌كێتی لەبەرەی پێشەوە بووە لە پاراستنی مافی ژنان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵە‌بانی، سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال رایگەیاند: یە‌كێك لە‌و پرسانەی كە‌ یە‌كێتی بەراورد بە لایەنەكانیتر هە‌میشە‌ تیایدا دە‌ستپێشخە‌ر و پێشە‌نگ بووە‌ پرسی ژنانە، یە‌كێتی لەبەرەی پێشەوە بووە لە پاراستنی مافی ژنان و لە شەڕكردن لەپێناوی یەكسانی جێندەریی، بەڵام هەستدەكەین ساڵانێكە ئە‌و پرەنسیپە‌ وەك زۆر پرەنسیپیتر لەناو یەكێتیدا كاڵبووەتەوە، بۆیە بێ گومان پرسی ژنان و یەكسانی جێندەریی یەكێك دەبێت لەو پرسە سەرەكییانەی لە دیداری یەكێتیدا هەڵوەستەی جدی لەسەر دەكرێت.

لە نووسینێكدا بە ناونیشانی (دیداری یە‌كێتی، مافی ژنان بەنموونە‌) قوباد تاڵە‌بانی، سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال رایگەیاند: لە دەستپێكدا بە پێویستی دەزانم هەرچەند بە كورتیش بێت، ڕوونی بكەمەوە، كە دیداری یەكێتی چییە و بۆچی ئەم دیدارە رێكدەخەین؟ لە كۆنگرەی چوارە‌مدا (سەرباری هەموو تێبینییەكان) توانیمان هەیكەلی یەكێتی بگۆڕین، بەڵام نەمانتوانی وەك پێویست دید و روئیا و سیاسەتی یەكێتی بگۆڕین، یەكێتی دەمێك ساڵە پێویستی بە بەخۆداچوونەوەیەكی ریشەیی هەیە، بە درێژایی ساڵانی رابردوو بینیومانە خەڵكێكی زۆر لە سیاسەتی یەكێتی ناڕازین، جەماوەرێكی زۆرمان لەدەستداوە، تەنانەت لەناو خودی یەكێتیشدا ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندام و كادر و ئەندامی سەركردایەتی بە خۆشمەوە لە سیاسەت و رەفتار و ئەدای یەكێتی ناڕازین، بۆیە بەو ئەنجامە گەیشتین. پێویستە چیتر كات بە فیڕۆ نەدەین و دیداری یەكێتی ڕێك بخەین تا بەبەشداری هەموو ئەو یەكێتییانەی خاوەن فكر و روئیا و بیرۆكەی نوێن، بتوانین یەكێتی بكەینەوە بەحزبی پێشەنگ.

قوباد تاڵەبانی نوسیویشیەتی : یە‌كێك لە‌و پرسانەی كە‌ یە‌كێتی بەراورد بە لایەنەكانیتر هە‌میشە‌ تیایدا دە‌ستپێشخە‌ر و پێشە‌نگ بووە‌ پرسی ژنانە، یە‌كێتی لەبەرەی پێشەوە بووە لە پاراستنی مافی ژنان و لە شەڕكردن لەپێناوی یەكسانی جێندەریی، بەڵام هەستدەكەین ساڵانێكە ئە‌و پرەنسیپە‌ وەك زۆر پرەنسیپیتر لەناو یەكێتیدا كاڵبووەتەوە، بۆیە بێ گومان پرسی ژنان و یەكسانی جێندەریی یەكێك دەبێت لەو پرسە سەرەكییانەی لە دیداری یەكێتیدا هەڵوەستەی جدی لەسەر دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەندام و كادر و سەركردایەتی و جەماوەری یەكێتی دەبێت بزانن، حزبێك كە نەتوانێت روئیایەكی روون و پێشكەوتنخوازانەی بۆ پرسی ژنان هەبێت، ناتوانێت ببێتە حزبێكی پێشەنگ و پێشكەوتووخواز، بۆیە ناكرێت یەكێتی كێشە و پرسی ژنان وەك پرسێكی لاوەكی و پەراوێز سەیر بكات.

روونیشیكردەوە، ئەزموونی وڵاتان سەلماندوویانە‌ ئەو كۆمەڵگایانەی كە لە یەكسانی جێندەری نزیك بوونەتەوە و ژنان رۆڵی كاریگەر دەبینن لە سیاسەت و لە بازاڕی كار، لە بوارەكانیتریشدا سەركەوتووترن و لە گەشەی بەردەوامدان. هەتا رۆڵی ژنان لە كۆمەڵگا و سیاسەت و هەموو كایەكانیتردا زیاتربێت، كۆمەڵگاش لەسەر هێڵی گەشەسەندندایە. پێچەوانەكەشی هەر راستە، هەتا ژنان پەراوێزخراوتر و ماف پێشێڵكراوتربن، كۆمەڵگا چەقبەستووترە وەك زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەدا قوباد تاڵە‌بانی، هێمای بەوە كردووە، هەر بۆیە یە‌كێتی بۆ پرسی مافی ژنان و یەكسانی جێندە‌ریی، پێویستە پێداچوونەوەیەكی سەرتاسەری بكات لە شێوازی پەروەردەكردنی كادرە‌كانیدا. دەبێت باوەڕبوون بە یەكسانی جێندەری پێوەرێكی سەرەكی و گرنگ بێت بۆ بوون بە كادری یەكێتی و بۆ وەرگرتنی پۆستی حزبی و پۆستە حكومییەكانی یەكێتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا