زانیاری نوێ لەسەر گۆشتە هەرزانەکە ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە29ی کانونی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس زانیاری لەبارەی گومانی هاوڵاتیان لەسەر ئەو گۆشتە هەرزانەی لە بازاڕدا دەفرۆشێت ئاشکرادەکات.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس سەردانی قەسەبخانەیەکی کرد، کە هاوڵاتییەکی زۆر گلەیی لەوەدەکەن ئەو گۆشتە بەستووەی هەیەتی شیاوی خواردن نییە لە وەڵامدا خاوەنی قەسەبخانەکە ڕایگەیاند،” هیچ کەسێک نەبووە گۆشتی لەلای من بردبێت و وتبێتی خراپە، لە بازاڕدا چەندین جۆری گۆشت هەیە ناکرێت لە شوێنێکی دیکە گۆشت بکڕن و بڵێن ئەوەی من خراپە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” ئەو گۆشتە بەستووەی ئێمە تەنها لە وڵاتی مەنگۆلیاوە دێت و ڕاستەوخۆ خۆمان وەکیلی سەرەکین و لە مەنگۆلیاوە تا سلێمانی سەرپەرشتیاری دەکەین، گۆشتەکەی ئێمە بە پشکنیندا دێت و بەشێوەیەکی حەڵاڵ سەردەبڕدرێت”.

ڕوونیکردەوە، “مەبەستمان لە هێنانی ئەم گۆشتە ئەوەیە خەڵک زەرەرمەند نەبێت، چونکە لەئێستادا کیلۆیەک گۆشتی فرێش لە بازاڕدا بە 22 هەزار دینار یان زیاتر دەفرۆشرێت، تامی ئەو گۆشتە لەگەڵ گۆشتی فرێشدا هیچ جیاوازی نییە تەنها ئەوەیە خەڵک بەو گۆشتە ئاشنا نەبووە”.

جەختیکردەوە، “لەئێستادا خەڵکێکی زۆر گۆشتی بەستوو دەکرێت، ئەم گۆشتە نوێ نییە لە ساڵانی هەشتاکانەوە لە عێراقدا هەیە، بەڵام لەدوای ئەم قەیرانە ئابوورییەی بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە و کیلۆیەک گۆشت بووە بە 22 هەزار دینار یان زیاتر، خەڵک ناتوانێت بیکڕێت، بۆیە ئێمە بیرمان کردەوە بە هێنانی ئەم گۆشتە کارئاسانییەک بۆ خەڵک بکەین و خەڵک لە گۆشت کڕین نەکشێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا