سوپای ئێران: ئیسرائیل شەڕ دەفرۆشێت

پۆڵەتیك پرێس:
سوپای ئێران جەخت لەسەر ئەوە كردەوە، دەوڵەتی ئیسرائیل لەناوچەكە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت شەڕێكی گەورە هەڵگیرسێنێت.

لیوا غوڵام عەلی ڕەشید، فەرماندەی ناوەندی بازنەی بارەگای پێغەمبەرانی سوپای ئێران رایگەیاند، ئەوان وەك لایەنی ئێرانی نایانەوێت شەڕ لەگەڵ هیچ لایەنێك بكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش مافی بەرگریكردنیان هەیەو ئەگەر پێویست بكات، وەڵامیان بۆ هەر هێرشێك دەبێت بكرێتە سەریان.

هەروەها رایگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت شەڕێك لەناوچەكە هەڵگیرستێنێت‌و ئێرانیش بەرێتە ناو ئەو شەڕەوە، جەختی لەوەش كردەوە، ئەوەی لەو شەڕە زیانمەندە، تەنیا لایەنی ئیسرائیلییە، نەك ئێران.

باسی لەوەش كردووە، سوپای ئێران پلانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر لایەنێك هەیە، بیەوێت زیانی پێبگەیەنێت‌و راشیگەیاند، ئێران دەتوانێت ئیسرائیل لەناو بەرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا