ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ گەرمیان ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیک پرێس نیگار عومەر

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە نزیکەی شەش هەزار گەشتیار لە دەروازەکانی گەرمیانەوە ڕوویان کردۆتە ناوچەکە و پێشبینی دەکرێت لەڕۆژانی داهاتوودا ژمارەی گەشتیاران زیاتر بێت.

سالار فەقێ، بەڕێوبەری کاروباری گەشتیاری گەرمیان بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند: “لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەی پێش جەژنی قوربان نزیکەی 6000 گەشتیار لەدەروازەکانی سنوری گەرمیانەوە ڕوویان کردۆتە ناوچەکە و لێرەشەوە بەزۆری بۆ ناوچە کوێستانەکان دەڕۆن و هەندێکیشیان بۆناوچە گەشتیاریەکانی گەرمیان دەڕۆن، بەڵام بەهۆی کەمی پرۆژەی گەشتیاری لەسنوری گەرمیان وای کردوە کەمتر لێرە بمێنەوە.

وتیشی “پێشبینی دەکرێت ژمارەی گەشتیاران زیاتر بێت لەماوەی ڕۆژانی جەژندا، بەزۆری ئەو گەشتیارانەی کە دێنە سنورەکە گەشتیاری ناوچەکانی دیکەی عێراقن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك پێویست گەشتیاران نەیاندەتوانی سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی هەرێم بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا