لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەردەکات

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوەو لە بارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی تەندروستییەوە بڕیار دەدات.

رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزیری تەندروستی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، چەند پێشنیازێكیان بە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا داوە تایبەت بە سنورداركردن، یان چاودێریكردنی ئەو كەسانەی لە باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانی هەرێم دەكەن بە لەبەرچاوگرتنی ئەو حاڵەتانەی كە هەن.

راشیگەیاند، یەكێك لە پێشنیازەكان ئەوەیە ئەو سنورانەی خاڵی هاتوچۆكردنە لەگەڵ شارەكانی بەغدا دابخرێت، یاخود لە فڕۆكەخانەكان شیكاری پی سی ئاڕیان بۆبكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پشكنینی خێرا هەیە بۆیان بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت رێ لەو هاوڵاتیانە بگریت كە كۆرۆنایان هەیە.

لە بارەی بەدەستهێنان و كڕینی ڤاكسینی دژەكۆرۆناشەوە ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتودا نزیكەی سێ ملیار ڤاكسینی كۆمپانیای ڤازەنیكا بگاتە عێراق لەو بڕەش بەشێكی بۆ هەرێمە بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی لە هێڵی پێشەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كاردەكەن و ئەوانەی بەتەمەنن سودی لێوەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا