بڕیاری نوێ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە كوردستان كۆدەببێتەوە و تاوتوێی دۆخی تەندروستی و پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و رێكارە نوێیەكانی خۆپارێزی تەندروستی بەتایبەت لەمانگی رەمەزاندا دەكات.

ئەنجامدانی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە كاتێكدایە، كە ئامارەكانی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كردووە.

رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: ” لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا ئێمە جەخت لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیار و رێنماییانە دەكەینەوە كە لە دواین كۆبونەوەی لیژنەكە دراوە، چونكە كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنیان كراوە”.

لە بارەی گەیشتنی ڤاکسینی نوێ بۆ هەرێم بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتی “لەم هەفتەیە ڤاكسینی فایزەری ئەمریکی كە رێوشوێنی تایبەتی دەوێت وەجبەی دیكەی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی و ئەسترازینكای بەریتانی دەگات، ئەوەی كەمێك كێشەیە ئەوەیە ئەو بڕە ڤاكسینەی عێراق لە جۆری ئەسترازینكا ناردویەتی بەشێكی زۆری ساغ نەبووەتەوە، دەبێت ئەو بڕە تەواو بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا