وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەك بۆ كێشە تەندروستیەكانی هەڵەبجە پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەلایەن پزیشكێكی نەخۆشخانەی هەڵەبجەوە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی پێكهێنا بە مەبەستی زانینی راست و دروستی ناوەڕۆكی گرتە ڤیدیۆكە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بە سەرۆكایەتی دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی پێكهێنا، بەڕێوەبەرێكی گشتی و راوێژكارێك ئەندامی لیژنەكەن، بۆ بەدواداچوونی رەوشی خزمەتگوزاری تەندروستی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

لە چەند رۆژی رابردوو دكتۆر باخان ئازاد پزیشكی گشتی هەستا بە بڵاوكردنەوەی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا ئەوەی خستبووە روو بە بێ‌ هیچ رێكارێكی پزیشكی كەل و پەل و پاشماوەی پزیشكی دەسوتێنرێت و “كەم و كوڕی و گەندەڵییەكانی” بەرپرسانی تەندروستی ئەو شارەی خستووەتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا