پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، بەهۆی زۆربوونی رێژەی تووشبوونی هاووڵاتیان بە كۆرۆنا پێشنیاری قەدەغەی هاتووچۆ و سنورداركردنی هاتنی گەشتیاریانیان كردووە و هۆشداریدا ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن كارەسات روودەدات.
رەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێمە چەند پێشنیارێكمان خستووەتەڕوو یەكێك لەوانە قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەرییە، ئەگەر ئەمەش نەگونجا و لەم قۆناغەدا رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕدرا، پێشنیاری دووەممان قەدەغەی هاتووچۆی سنووردارە.
بریكاری وەزارەتی تەندرووستی وتیشی: پێش جەژنی قوربان هۆشداریماندا و راپۆرتمان ئامادەكرد بۆئەوەی هاتووچۆی گەشتیاران لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق سنوورداربكرێت، چونكە سەرچاوەی ئەمجارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە خوارووی عێراقەوە بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەداخەوە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان بە هۆی رەچاوكردنی بارودۆخی ئابوری و داخستنی رێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەكان پێشنیارەكانی ئێمەیان پەسەند نەكرد.
وتیشی: كارەساتی مرۆیی بەڕێوەیە لەدوای ئەوەی سێ هەزارو 559 هاووڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون، بەمەش رێژەکە گەشتە 20% ئەمەش بەپێی ستانداردی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەرێمی كوردستان لە رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا هێڵی سووری تێپەڕاند.
ئاشكراشیكرد، پێیان وایە رێژەكە لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەرزتر دەبێتەوە و بە شێوازێكی ترسناك بڵاودەبێتەوە.
داواشیكرد لە هاووڵاتیان لە شوێنە گشتییەكاندا ماسك بەكاربهێنن و پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.