وەزارەتی تەندروستی: كۆرۆنای هندی لەهەرێم تۆمارنەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای هندی لەهەرێم تۆماركرابێت.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدەین پێویست بە ترس و دڵەراوكێ ناكات، چونكە تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای گۆڕاوی هیندی لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت “وەك وەزارەت رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر و بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتیان دەکەین”.

بەوتەی ئاسۆ حەوێزی، پڕۆسەی پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەهاوڵاتیان بەردەوامە و رۆژانە هاوڵاتیان سەردانی بنکەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەن، ئەو جۆرە ڤاکسینانەشی بەکاردەهێندرێن هیچ جیاوازییەکیان نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای هندی لەچەند وڵاتێك، تائیستا چەند جارێك دەنگۆی گەیشتنی ڤایرۆسەكە بەهەرێم بڵاوكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا