دڵنیایی لە بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بریكارانی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی هەرێم دڵنیایی لە بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن دەدەن و ئاماژە بەوەدەكەن لە دۆخی ئێستادا هیچ پێشنیارێك بۆ راگرتنی دەوام لە ئارادا نییە.

سەیوان عەلی بریكاری وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، هیچ بڕیارێك نییە بۆ داخستنی قوتابخانەكان و پرۆسەی خوێندن بەردەوامی دەبێت.

وەك وەزارەت كێشەیان لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستا نییەو پێویست بەوە ناكات دایكان و باوكان بترسن، چونكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە چاودێری دۆخەكە دەكرێت.

هاوكات دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزیری تەندروستی راگەیاند، هیچ پێشنیارێك نییە بۆ ئەوەی دەوامی خوێندن رابگرن، رۆژی سێ شەمە 23ی ئەم مانگەش لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوەو تاوتوێی دۆخەكە بەگشتی دەكرێت.

وتیشی، “جگە لەو چەند حاڵەتەی هەولێر هەبووە لە ئێستاشدا لە چەمچەماڵ گومان لەچەند حاڵەتێكی دیكەی توشبوون بەكۆرۆنای نوێ هەیە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو، ئەگەر بێت و رێژەی توشبوون بەكۆرۆنا زۆر ببێت ئەوا بڕیاری نوێ لە بارەی راگرتنی دەوامی قوتابخانەكانەوە دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا