هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی تاجی دەکشێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە بنکەی تاجی باکوری بەغدا بکشێنەوە.

تەحسین خەفاجی رایگەیاند، “بڕیارە ئەمڕۆ ٢٣ی ئاب، هێزەکانی هاوپەیمانان بە ئامادەیی فەرماندە سەربازییەکانی هەردوولا لە بنکەی تاجی باکوری بەغدا بکشێنەوە.

باسی لەوەشکرد، “هێزەکانی ئەمریکا بنکەی ژمارە هەشتی سەربازگەی تاجیان گەڕاندەوە بۆ هێزە عێراقییەکان”، دەشڵێت، “ئەو بنکەیە بۆ راهێنان و ئامادەکردنی سەربازە عێراقییەکان لەلایەن هێزە ئوسترالی و نیولەندی و ئەمریکییەکانەوە بەکارهاتووە.”

هاوکات، ماوەی مانگێکە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەپێی خشتەیەکی کاتی کە پێشتر لەگەڵ حکومەتی عێراق دایانناوە، دەستیان کردووە بە کشانەوەی هێزەکانیان لە هەندێک سەربازگە و بنکەی عێراق.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و باسی کشانەوەی هەنگاو بە هەنگاوی هێزەکانیان لە عێراقدا کرد.

لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵدا، لە بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کرانە ئامانج و ئەمەش بووەهۆی توڕەکردنی لایەنە شیعەکان و داوایان کرد هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا