وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ پۆلە ناکۆتاکانی قۆناغی سەرەتایی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە21ی نیسان، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە وەزارەت، ڕۆژی پێنجشەممە2ی ئایاری2024ی  وەک وادەی تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکانی قۆناغی سەرەتای بەشێوەی زارەکی دیاریکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی 8ی ئایاری 2024 کۆتایی بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکانی قۆناغی سەرەتای دێت.

ڕوونیکردەوە، “ئەگەر تاقیکردنەوەی کۆتایی خوێندکارانی پۆلە سەرەتاییەکانی یەک، دوو و سێی سەرەتایی لەگەڵ تاقیکردنەوە زارەکییەکاندا ئەنجامبدرێت، هیچ ڕێگریییەک نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا