كەشناسی: سبەی باران دەبارێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەی لە زۆربەی شارەكان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەكاتەكانی نیوەڕۆدا.

كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەكان ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەی لە زۆربەی شارەكان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەكاتەكانی نیوەڕۆدا، هاوكات لە هەندێك ناوچەش هەورە تریشقە دروست دەبێت.

پێچەوانەی ساڵانی رابردو، لەمساڵدا دەستپێكی باران بارین دواكەوت، ئەوەش ترسی ئەوەی دروستكردووە هاوشێوەی ساڵی رابردو بەهۆی كەمی باران بارینەوە هەرێم روبەڕووی مەترسی وشكەساڵی ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا