پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکانیان له‌ڕووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌وه، پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م برنجه‌كان كردوه سه‌رجه‌میان برنجی روه‌كین و له پێكهاته‌كانیاندا پلاستیكی تێدا نیه.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆ دروستكردنی برنج له پلاستیك و دروستبونی دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان هاوڵاتیاندا، لیژنه‌كان به ره‌زامه‌ندی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له رووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردوه بۆ پشكنین بۆ تاقیگه‌كان.
وتیشی: ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنج له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كردوه، یه‌كێكه له باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان و له‌ژێر چاودێری نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و به‌باشترین ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان پشكنینه‌كانی ئه‌نجام داوه و در‌كه‌وتوه كه سه‌رجه‌میان برنجی روه‌كین.
هیوا ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست قائیمقامییه‌تی سلێمانی گه‌یشتوه‌ته‌وه، پشكنینی تاقیگه‌كه كوالێتی برنجه‌كانی پله‌به‌ند كردوه و چه‌ند جۆرێكیان له باشترین جۆری برنجه‌كانی جیهانن كه‌له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت.
نوێنه‌ركه‌ی ته‌ندروستی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند: هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م برنجه‌كانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی له‌ڕووی كوالێتی و جۆره‌كانییانه‌وه روه‌كین، هه‌روه‌ها له پێكهاته‌كانیاندا مادده‌ی پلاستیك بونی نییه و پێویست به دڵه راوكێ ناكات.