تەندروستی فەڵەستین: ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە بۆ زیاتر لە 28 هەزار بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ئاشکرایکرد، ژمارەی کوژراوان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ زیاتر لە 28 هەزار بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە10ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە لە کەرتی غەززە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە تائێستا، 28 هەزار و 64 کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراوان، هەروەها 67 هەزار و 611 کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا 117 کەس کوژراون و 152 لەسی دیکەش برینداربوون.

لەکاتێکدا، لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ژمارەیەک لە قوربانیان لەژێر داروپەردو ماونەتەوە، بەهۆی ڕێگریکردنی ئیسرائیل لە گەیشتنی تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانی بۆ ئەو شوێنانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا