هەرێم ترسی لەكەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق هەیە

پۆڵەتیك پرێس: نازە سەعید
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا “پنتاگۆن” بەفەرمی رایگەیاند، دەستیان بەكەمكردنەوەی هێزەكانیان لعێراق كردووە، كە ئەمەش ترسی لای بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دروست كردووە.

ئەمریكا لەساڵی 2014وەو دوای هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق هێزەكانی بۆ عێراق گێڕایەوە، كە پێشترو لەساڵی 2010 زۆرینەی زۆری كشاندبووەوە.

ئێستا جارێكی تر ئەمریكا پلانی بۆ كشانەوەی هێزەكانی لەعێراق هەیە، كە لەچەندین بۆنەی جیاوازدا، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا ئەوەی بەفەرمی راگەیاندووە.

 

ئەمریكا پلانی بۆ كشانەوەی هێزەكانی لەعێراق هەیە، كە لەچەندین بۆنەی جیاوازدا، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا ئەوەی بەفەرمی راگەیاندووە

 

لەنوێترین پێشهاتیشدا، رۆژی هەینی 28ی ئاب، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، كە بەشێك لەهێزەكانیان كشاندووەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی ژمارەی ئەو سەربازانە ئاشكرابكات، كە كشاونەتەوە.

جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەكەمكردنەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لەعێراق بۆ “پۆڵەتیك پرێس” وتی: تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ كەمكردنەوەی هێزە سەربازییەكانی عێراق‌و تەنیا باس كراوە بۆ كەمكردنەوەیان.

جەبار یاوەر وتیشی: ئەمریكییەكان لە عێراق بنكەی گەورەیان هەیە، بەڵام لە هەرێمی كۆردستان تەنیا راوێژكاریان هەیە بۆ مەشقكردنی هێزی پیشمەرگە، بۆیە گومان ناكەین، ئەو راهێنەرو مەشقكارانە كەمبكەنەوە.

بەقسەی بەرپرسانی عێراقی‌و ئەمریكی، بەپێی رێككەوتنێك هێزەكانی ئەمریكا دەكشێنرێتەوە، بۆ ئەوەش لەسەر خشتەیەكی كاتی رێككەوتوون، لەو بارەوە جەبار یاوەر وتی: ئەو رێكەوتنە، كە لە نێوان واشنتوان و بەغدا كراوە لەسەر بنەمای گفتوگۆكانی خۆیانە، بەڵام زۆر كارێگەری نابێت لەسەر توانای گشتی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش لەعێراق، چونكە جگە لەئەمریكا چەند وڵاتێكی دیكەش لە هێزیان هەیە لەعێراق.

هەرچەندە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە، لەبایەخی كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكای كەمكردەوە، بەڵام یەكێكە لەفەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە، هۆشداری لەكەمكردنەوەی ئەو هێزانە دەدات، وەك مەترسییەكشی دەبینێت.

لەو بارەیەوە قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆك ئەركان بۆ مەشق‌و ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە بۆ “پۆڵەتیك پرێس” وتی: كەمكردنەوەی هێزە سەربازیكانی ئەمریكا لەعێراق كارێكی باش نییە، هەم بۆ عێراق و هەم بۆ هەرێم لەبەر ئەوەی پیوێستمانە بۆ مەشق و راهێنانی هێزەكانمان هەیە، لەبەر ئەوەی تائێستا ئەمریكییەكان هاوكاری ئێمەن، بۆیە گرنگە مەشق و راهێنان بە هێزی پیشمەرگە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، عێراق پێویستی بە هاوپەیمانانە بەتایبەت ئەمریكا، چونكە چەكدارانی داعش بوونیان هەیەو لە عێراق بەگشتی كارێگەرییان ماوە.

 

عێراق پێویستی بە هاوپەیمانانە بەتایبەت ئەمریكا، چونكە چەكدارانی داعش بوونیان هەیە

 

ئەوەی زۆر فشار لەئەمریكا دەكات بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی لایەنە عێراقی بەتایبەت شیعەكانن، كە ماوەی رابردووش لەپەرلەمانی عێراق بڕیارێكیان بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراقدا.

لەو بارەشەوە دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ “پۆڵەتیك پرێس” وتی: ئێمە وەك پەرلەمانتارانی عێراق داوا لەحكومەتی عێراق دەكەین بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی هێزی سەربازی ئەمریكا نەدات، لەبەر ئەوەی لە ئیستادا عێراق و ناوچە ناكۆكەكان لە هێڵی بەرانبەردان لەگەڵ داعش، بۆیە پیمان وایە مانەوەی هاوپەیمانان زۆر پێویستە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد، لەچەند رۆژی رابردوودا بینیمان، لە چەنج رۆژی رابردوودا لە ناوچە ناكۆكەكانی كەركوك و دەوروبەری جموجوڵی داعش بینراو ئەوەش نیشانەیە بۆ پێویستی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا