مستەفا کازمی گەیشتە پارێزگای ئەنبار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای ئەنباری کرد.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، لە سەرەتای گەیشتنی بۆ ئەنبار کازمی سەردانی وێستگەی کارەبای ناحیەی فوراتی کردووە کە سەربە قەزای هیتە لە ڕۆژئاوای ئەنبار.

ئەوەش هاتووە، کە کازمی گەیشتووەتە ئەوێ ناوچەکە بە هێزی ئەمنی تەنراوە و ڕێگری کراوە لە ڕۆژنامەنووسان بگەنە شوێنەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە سەرچاوەیەک لە ئەنبار ئاشکرای کرد، ڕۆژی چوارشەممە مستەفا کازمی سەردانی وێستگەی کارەبا و پڕۆژەی فڕۆکەخانەی ئەنبار دەکات و بەردی بناغەی فڕۆکەخانەکە دادەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا