قەیرانی موچە عێراق دەخاتە بەردەم دوو بژاردەوە

پۆڵەتیك پرێس:
عەبدولكەریم جەعفەری 58 ساڵەو نزیكەی 50 ڕۆژە چاوەڕوانی موچەی حكومەتەكەی دەكات و تائێستا نازانێت كەی وەریدەگرێت، كە كارپێكەری مۆلیدەكەی كۆڵانەكەیان پێی راگەیاندووە، كارەبای ماڵەكەی دەبرێت، بەهۆی ئەوەی پارەی مانگانەی لەكاتی خۆی نەداوە.

وەك عەبدولكەریم، نزیكەی 6 ملیۆن‌و نیو فەرمانبەر و خانەنشین لەعێراقدا هەن، ئەوەش بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی دارایی، كە حكومەت بەبیانووی نەبوونی پارەی پێویست لەبەردەستدا دابەشكردنی موچەی دواخستووە.

داهاتی تاك لەعێراق بەزۆری پشت بە موچە دەبەستێت، كە ئەوەش بووەتە بارگرانییەكی گەورە بەسەر حكومەتەوە، كە ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران و خانەنشینان هەیە، كە پارەی ئەو فەرمانبەران‌و موچەخۆرانەشە سەرچاوەی سەرەكی پارەی نەختینەیە لە بازاڕی ناوخۆی عێراقداو ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری وڵات هەیە.

 

بەهۆی ئەوەی ئێستا ناتوانێت موچە بدات، حكومەتی عێراق هەوڵ دەدات یاسای قەرزی ناوخۆیی دەربكات، بۆ گەڕاندنەوەی توانای پێدانی موچەی مانگانە بەڵام پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، قەرزكردن لەماوەی شەش مانگدا عێراق مایەپووچ دەكات.

ئێستا بەهۆی ئەو كێشەوە، حكومەتی عێراق خۆی لە نێوان دوو بژاردەی قورسدا دەبینێتەوە، یان قەرزی ناوخۆیی، یاخود ئەگەری پێنەدانەوەی موچەی فەرمانبەران لەمانگەكانی داهاتوودا.

عەبدولكەریم لەبارەی نەدانی موچە بۆ كەناڵی “الحوڕە”ی ئەمریكی دەڵێت: ماوەی پێنج رۆژە هاوسەرەكەی نەچووە بۆ بازاڕو دوكان بۆ كڕینی سەوزە و گۆشت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لەبەردەستدا.

 

ماوەی پێنج رۆژە هاوسەرەكەی نەچووە بۆ بازاڕو دوكان بۆ كڕینی سەوزە و گۆشت

 

عەبدولكەریم دوو كوڕی هەیە، یەكێك لە كوڕەكان خوێندكاری زانكۆیەو ئێستا بەشێوەی ئۆنلاین دەخوێنێت، كە ترسی لە پچڕانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەهۆی پێنەدانی ئابوونەی مانگانەوە هەیە، ئەوەش ببێتە هۆی زیانگەیاندن بەخوێندنەكەی.

عەبدولكەریم، جگە لەنەبوونی موچە، ترسی ڤایرۆسی كۆرۆناشی هەیە، بەهۆی ئەوەی كوڕەكەی تری نەخۆشی شەكرەی هەیەو ئەگەر تووشی ڤایرۆسەكە ببێت، ئەوە بەدڵنیایی كێشەی تریشی بۆ دروست دەبێت.

عەبدولكەریم یەكێكە لەهاووڵاتیانی عێراق، كە بەهۆی دابەشنەكردنی موچەوە كێشەی زۆری بۆ دروست بووەو باسی لەوەش كردووە، ئەو یەكێكە لەو ملیۆنەها نموونەی هاووڵاتیانی عێراق.

 

تەنیا فەرمانبەران‌و خانەنشینان نین، كە زیان لەدواكەوتنی دابەشكردنی موچە دەكەن، بەڵكو دوكاندارەكانیش هەمان كێشەیان هەیەو وەك سەلیم مەهدی، فرۆشیاری چنین لەناوچەی بەیای بەغدا دەڵێت: چەند ڕۆژێكە “یەك پەڕۆی نەفرۆشتووە، چونكە موچە نەدراوە.

ئەلمەهدی نیگەرانە لەوەی سەیری هەواڵەكانی مشتومڕی نێوان حكومەت و پەرلەمانی عێراق دەكات‌و جەخت دەكاتەوە، ئەوان هیچ باكیان بەخەڵك نییە.

 

ئەوان هیچ باكیان بەخەڵك نییە

 

لەبارەی رێگەكانی چارەسەری ئەو قەیرانەی عێراقیش ئابووریناس ئەسەد موڕشیدی دەڵێت: قەرزكردن تاكە چارەسەرە بۆ حكومەت بۆ پێدانی موچە، بەڵام پەرلەمان مافی هۆشدارییدانی لە ئیفلاسی عێراق هەیە، چونكە حكومەت چارەسەری درێژخایەنی نییە و قەرزكردن كێشەكان زیاتر دەكات.

ئەلموڕشیدی دەشڵێت: دەیان ساڵ گەندەڵی ئیداری، شەڕی دژی وەبەرهێنان و پشت بەستن بە نەوت، ژێرخانی ئابووری عێراقی وێران كردووەو دەبێت ئێستا ئەوانە چارەسەر بكرێت.

حكومەتی عێراق لەداهاتی نەوت موچە خەرج دەكات، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئێستا هەم نرخەكەی نزمە، هەم هەناردەی كەمە، بەو هۆیەشەوە كورتهێنانی گەورەی لەبودجەی گشتی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا