لە عێراق سزایەکی قورسی کۆڕەک تلیکۆم دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق، کڕین و فرۆشتنی سیمکارتی هێڵی کۆڕەک تلیکۆمی لە پارێزگاکانی عێراق قەدەغەکرد و مۆڵەتی 10 رۆژی دایە کۆمپانیاکانی تر بۆ پچڕانردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێڵەکانیان.

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم لە بەرواری 30-8-2023وە مۆڵەتی فەرمی کۆمپانیاکەی بەسەرچووە و سەرەڕای دانووستان و گفتوگۆکانی نێوان کۆمپانیاکە و دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی، بەڵام ئامادە نەبووە بەهیچ شێوەیەک قەرزەکانی سەر شانی بداتەوە.

دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراقی چەند بڕیارێکی لەدژی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم دەکرد لەوانە:
دەستەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی عێراقی رێنمایی دەدات لە فرۆشتن و بازرگانیکردن بە سیمکارتی نوێی کۆڕەک تلیکۆم بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

– داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت سیمکارتی کۆڕەک نەکڕن
– دەستەکە هۆشداری دەدات بە بریکارەکان کە هیچ (چیپێکی ئەلکترۆنی) بە کۆمپانیاکە نەفرۆشن بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە

سەرەڕای ئەوەش، دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراقی دەڵێت، کاردەکەین بۆ پچڕاندنی پەیوەندی سەرجەم هێڵەکانی دیکە بە کۆڕەک تلیکۆمەوە لە ماوەی 10 رۆژدا.

کۆڕەک تیلیکۆم، کۆمپانیایەکی ئەھلی گەیاندن و راژەکانی پەیوەندیکردنە لە عێراق. کۆمپانیاکە لە ساڵی 2000، لەلایەن سیروان بارزانی دامەزراوە و خاوەندارێتی دەکرێت، ھەروەھا ناوبراو بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەیە. کۆڕەک، لە 17ی ئابی 2007 بووە یەکێک بوو لەو سێ کۆمپانیایەی کە مۆلەتی کارکردنی لە سەرانسەری عێراقی پێدرا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و گەیاندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا