لە هەرێم 754 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

پۆڵەتیك پرێس:

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا ٧٥٤ تووشبووی نوێ لە هەرێم تۆماركراون و 26 كەسیش مردوون.

بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی (٢٠٨ هەولێر)، (١٠٥ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ٨٨ ڕاپەڕین)، (٣٠٦ دهۆك)، (٢٠ هەڵەبجە) تووشی كۆرۆنا بوون.

راشیگەیاند ٤٩٥ چاكبوونەوەش تۆماركراوە (١٨٧ هەولێر)، (٣٥ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین)، (٢١١ دهۆك)، (١٩ هەڵەبجە).

هاوكات (٢٦) كەسیش مردوون (٤ هەولێر)، (٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)، (١٣ دهۆك).

كۆی گشتی تووشبوون ٣٨٦٦١ بەمشێوەیە (١٤٨٤٨ هەولێر، ١٤١٦٦ سلێمانی، ٨٣٤٤ دهۆك، ١٣٠٣ هەڵەبجە)‌و
چاكبوون ٢٤٥٢٢ بەمشێوەیە (١١٢٠٣ هەولێر، ٩١٧٢ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٠٥ هەڵەبجە)‌و
لەژێر چارەسەریش ١٢٧٢٢ (٣١٤٢ هەولێر، ٤٢٤٦ سلێمانی، ٥٢٥٩ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە).

هاوكات كۆی گشتی مردن ١٤١٧كەسە (٥٠٣ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٤٣ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا