چەمچەماڵ مەراسیمی ساڵیادی ئەنفال گرژی و ئاڵۆزی تێكەوت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا مەراسیمی ساڵیادی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، لە كاتی وتاری وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەس و كاری ئەنفالكراوان ناڕەزایەتیان دەربڕی و رێگەیان نەدا عەبدوڵای حاجی مەحمود وتارەكەی بخوێنێتەوە.

لە رێوڕەسمی یادی ئەنفال لە چەمچەماڵ گرژیی دروستبوو و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كە لە رێوڕەسمەكە ئامادەبوون، رێگەیان نەدا، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان وتارەكەی پێشكەش بكات.

كەس و كاری ئەنفالكراوان نیگەرانن لەوەی تا ئێستا قەرەبوو نەكراونتەوە و باس لەوەش دەكەن ئەو جاش و موستەشارانەی كەس و كاری ئەوانیان ئەنفالكرد، ئێستا پلەو شوێنیان لە ئەوان بەرزترە.

بەشێك لە كەس و كاری ئەنفالكراوان ئەمڕۆ بایكۆتی ساڵیادی ئەنفالیان كرد و بەشداری مەراسیمەكەیان نەكرد كە لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا