قوباد تاڵەبانی: لە بەغدا رێگری لەو پیلانانە دەكەین دژی كورد دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەكشەممە 12-9-2021 قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان بەیاوەری لەگەڵ كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان سەردانی قەزای چەمچەماڵی كرد و چەپكە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ دانا و پاشان پەیامێكی ڕاگەیاند.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند: ئەنفال برینێكی قورسە بە جەستەی نەتەوەكەمان و بۆیە ئەنفال كراین چونكە كورد بووین و داوای مافی خۆمان دەكرد.

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕاشیگەیاند: هێز و لایەن هەیە لە عێراق كە دەیەوێت مافەكانمان لێبستێنەوە، ئەو مافەی كە دەستوری عێراق پاراستوویەتی و لە ئێستادا دەستووری عێراق لەژێر مەترسیدایە، هەر بۆیە ئێمە بە ناردنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستانی دەتوانین ڕێگری لەو پیلانانە بگرین .

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان:

ئێمە ئەوڕۆ لێرەین، لەبەر ئەوەی برینێكی قوڵی ناو جەستەی نەتەوەكەمان دەبینین. لێرە ئەنفال كراین بۆیە هەر لێرەوە دەمانەوێت داوای متمانە لە ئێوەی بەڕێز بكەینەوە، هەر لێرەوە دەچینەوە بۆ بەغدا تا لەوێ بەرگری لە ماف و شایستییەكانی ئێوە بكەین، خەڵكی كوردستان ئەنفال كرا چونكە ئەو كات خەڵك داوای مافەكانی خۆیان دەكرد، ئەنفال كراین چونكە كورد بووین، چونكە هەقمان هەبوو، ئەمڕۆ خۆشبەختانە دەستوورێكمان هەیە لە عێراق، ئەو دەستوورە مافی گەلی كوردستانی پاراستووە، بەڵام ئەم دەستوورە لەژێر مەترسیدایە.

هێز و لایەن هەیە لە عێراق كە دەیانەوێت عێراق بگەڕێننەوە بۆ عێراقێكی مەركەزی، عێراقێك كە ئەو مافەی ئەمڕۆ كوردستان هەیەتی لێی بستێننەوە، ئێمە دەتوانین ڕێگری لەم پیلانانە بگرین بە ناردنی ئەم بەڕێزانە كە خەڵكی ئەم نیشتمانەن و دڵسۆز و خەڵكی ئەم دەڤەرەن، بە متمانەی ئێوە دەیاننێرین بۆ بەغدا بۆ ئەوەی بەرگری لە دەستووری عێراق و مافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن، شەڕ بكەن لە پێناو دابینكردنی بوودجە و مووچە و سەقامگیری و خزمەتگوزاری زیاتر داوا لە ئێوەی ئازیز دەكەین كە متمانە بەو خوشك و برایانە بدەن بۆ ئەوەی لە بەغدا بەرگری لە مافەكانی ئێوە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا