لە رووداوێكی هاتووچۆدا شەش هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە چەمچەماڵ شەش كەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 21_11_2021، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر رێگەی (چەمچەماڵ- كەركوك) لە بانی مەقان شەش كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو شەش كەسە سەرجەمیان لەناو یەك ئۆتۆمبێلدا بوون.

بەپێی ئامارێكی هاتووچۆی هەرێم ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان گەیشتوتە دوو ملیۆن ئۆتۆمبیل، ئەمساڵ 500 هاووڵاتی بە هەردوو ڕەگەزەوە بەهۆی ڕووداواكانی هاتوچۆوە گیانیان لە دەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا