زیاتر لە 52 خوێندكاری پۆلی 12 داواكارییان بۆ خوێندن پێشكەشكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی ئەو دەرچووانەی 12ی ئامادەیی ئاشكرا دەكات كە داواكارییان پێشكەش كردووە بەمەبەستی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان، كە بریتیە لە زیاتر لە 52 هەزار و 500 خوێندكار.

ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پلانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستانی پەسند كردووە و رایدەگەیەنێت، لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی پێشكەشكردن لە رێگەی زانكۆلاین، 52 هەزار و 533 خوێندكاری دەرچووی پۆلی 12 داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی كوردستان پێشكەشكردووە.

رۆژی پێنجشەممە 14-10-2021 بە سەرپەرشتیی د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكان و راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتیی تایبەتمەند كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە سەرۆكایەتیی زانكۆی چەرمو لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە كرد، ئەركمانە بە پێشكەشكردنی باشترین كوالێتیی خوێندن خزمەت بە پایتەختی شەهیدان و خەڵكی ئەم ناوچەیە بكەین، چونكە رێبەرایەتیی خەڵكێكی تێكۆشەر و بەشمەینەتی میللـەتەكەمان دەكەن و سوپاسیشیان دەكەین بۆ هەوڵ و ماندوبوونیان بە مەبەستی پێشخستنی زانكۆكەیان.

د. ئارام محەممەد دەڵێت، وەزارەتەكەیان بە رەچاوكردنی كوالێتیی خوێندن و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانێكی تۆكمە، كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا