پەیامێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەیاننامەیەكدا لە ساڵیادی كارەساتی ئەنفالدا رایدەگەیەنێت، یەكێتی بۆ ڕێگریكردن لە دووبارە نەبونەوەی تاوانێكی وەها بەرامبەر گەلەكەمان، لە نێوەندە سیاسی و دبلۆماسیەكاندا گشت توانایەكی خستۆتەگەڕ بۆ زامنی زیاتری پارێزگاریكردن لە مافە دەستورییەكانمان.

لە ساڵیادی كارەساتی ئەنفالدا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لەم یادەدا وەبیر هەموو لایەكی دەهێنینەوە، بەهۆی زۆر و زەوەندیی ئەو زیانە گیانی وماڵی ومەعنەوییانەی كە بە خەڵك و ناوچەكانی كوردستان كەوت لەو تاوانەدا، سەرەڕای هەوڵەكانی سۆراغ و گەڕان بە دوای بێسەروشوێنكراوان و دۆزینەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و ئاشكراكردنی ناسنامەی شەهیدەكان و هێنانەوەی روفاتەكانیان بۆ كوردستان ، بەڵام هێشتا لە ناساندنی تاوانی ئەنفال وەك جینۆسایدكردنی گەلی كورد لە ئاستی جیهانیدا و قەرەبوكردنەوەی زیاتری ئەوانەی لەو تاوانەدا رزگاریان بوە و هەروەها كەس وكاری قوربانیەكان و ئاوەدانكردنەوەی ئەو گوند وناوچانەی بەهۆی پەلامارەكانی ئەنفالەوە زۆرترین زیانیان بەركەوتوە نەگەیشتۆتە ئاستی رازیبونی هەموو لایەكمان .

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، جارێكی تر دوپاتیدەكینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لەو هەوڵانەی بەردەوامە كە لەسەرەوە ئاماژەمانپێدا و هەروەها بۆ ڕێگریكردن لە دووبارە نەبونەوەی تاوانێكی وەها بەرامبەر گەلەكەمان، لە نێوەندە سیاسی و دبلۆماسیەكاندا گشت توانایەكی خستۆتەگەڕ بۆ زامنی زیاتری پارێزگاریكردن لەو مافە دەستوریانەمان كە جێبەجێكراون وكارو هەوڵی بەردەوام بۆ ئەوانەشی بەدی نەهاتون.

ئەوەشهاتووە، ئەمانەش پێویستیان بە گفتوگۆ و زمانی دیالۆگی بەردەوامە نەك مزایەدەی بێ هودە كە ببنە هۆی هەڵچون و دروست بونی تەنگژەی وەها كە ئاقارەكەی بەرەو كێشە و ڕودانەوەی كارەساتێكی تر بڕوات و بارگرانی زیاتر لەسەرشانی گەلەكەمان دروست بكات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا