لە بادینان رەشبگیری رۆژنامەنوسان و چالاكانی مەدەنی بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لەچەند رۆژی رابردودا هێزە ئەمنییەكان لە دەڤەری بادینان لە هەڵمەتێكی رەشبگیریدا رۆژنامەنوسان و چالاكانی مەدەنییان دەستپێكردووەو تائێستاش نزیكەی 30 كەس دەستگیركراوە، بەڵام سەرەڕای ئەو رێگرییانەش بڕیارە خۆپیشاندان لە زاخۆ بكرێت.

ئەو هەڵمەتە بەهۆی ترس لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەو سنورانە دەستی پێكردووە، كە دەسەڵاتدارانی پارتی نایانەوێت بەهیچ شێوەیەك هاوڵاتیان دژ بە كەموكوڕییەكانی حكومەت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی جیاوازەوە بە پۆڵەتیك پرێس دراوە، دەركەوتووە هێزە ئەمنییەكان چاودێرییەكی توندیان خستوەتە سەر هاوڵاتیان بەتایبەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و هەركەس بانگەشەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكات ئەوا بەتوندترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

ئەو هەڵمەتە بەهۆی ترس لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەو سنورانە دەستی پێكردووە


هەر بەپێی زانیارییەكان پۆلەتیك پرێس ماوەی 20 رۆژە خەڵكی شیلادزێ دەیانەوێت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ناوچەكەوە رێگرییان لێدەكرێت، هاوكات لە زاخۆش هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێكراوە، بەڵام خۆپیشاندان هەر دەكرێت.

خەڵكی ئەو ناوچانە بەهۆی ناڕەزاییان لە ئەدای كابینەی 9ی حكومەتی هەرێم و دابین نەكردنی مووچەوە هەوڵی خۆپیشاندان دەدەن

لەچەند رۆژی رابردوشدا عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهیچ بیانویەك رێگە بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان نادەن و هەركەسیش بیەوێت خۆپیشاندان بكات ئەوا بەتوندترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

خەڵكی ئەو ناوچانە بەهۆی ناڕەزاییان لە ئەدای كابینەی 9ی حكومەتی هەرێم و دابین نەكردنی مووچەوە هەوڵی خۆپیشاندان دەدەن، بەڵام هێزە ئەمنییەكان كە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانن بەتوندترین شێوە رووبەڕوویان دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان كارمەندێكی دەزگا ئەمنییەكان دەستگیركراوە، چونكە ڤیدیۆیەكی دەستگیركردنی رۆژنامەنوسێكی بڵاو كردوەتەوەو لە ڤیدیۆكەشدا داوا دەكات دەسەڵات كۆتایی بەو رەفتارانەی بهێنێت.

هێزە ئەمنییەكان كە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانن بەتوندترین شێوە رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە

لە چەند رۆژی رابردودا بەشێك لە هاوڵاتیانی زاخۆ دژی نەبوونی مووچەو بێكاری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان بەتوندی رووبەڕوویان بوونەوە، بەوهۆیەشەوە رۆژی 21ی ئەم مانگە چەند پەرلەمانتارێكی عێراقی لە نامەیەكدا داوایان لە نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كرد لە ئاست ئەو پێشێلكارییانەدا بێدەنگ نەبن.

لەلایەكی دیكەوە نوسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم رۆژی 21ی ئەم مانگە لە راگەیەنراوێكدا لایەنگرانی پەكەكە و نەوەی نوێی تۆمەتبار كرد بەوەی گوایە لە خۆپیشاندانەكەدا بوونەتە هۆی “دروستكردنی ئاژاوەو خۆپیشاندەرانیان بەلاڕێدا بردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا