وەزیری پێشووی وەرزش خاوەنی كۆمپانیای فڕۆكەوانییە

  ڕۆژانە هەواڵی گەندەڵییەكانی بەرپرسانی عێراق لە میدیای وڵاتەوە بڵاو دەكرێتەوە و چیرۆكە سەیر و سەمەرەكانی بەرپرسانی سیاسی لە ژمارە نایەت ئێستا بەرپرسانی وەرزشیش وردە وردە گەندەڵییەكانیان بە دەردەكەوێت.

دكتۆر ئەحمەد عبێدی وەزیری وەرزش و لاوانی پێشوو یەكێكی ترە لەو بەرپرسانەی كە لە ئێستادا بەوە تۆمەتبار كراوە كە لە كاتی كاركردنی لە پۆستی وەزیری وەرزش و لاواندا هەستاوە بە خۆ دەوڵەمەند كرد و وەزارەتێكی داتەپیوی داڕوخاوی بۆ عەدنان درجالی وەزیری نوێ‌ بەجێهێشتووە.

لە نوێترین دەكەوتنیشیدا لە نێو كۆمەڵێك كارمەندی كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیدا ناوبراو هەمووانی تووشی شۆك كرد بەوەی كە خاوەنی كۆمپانیایەكی وا زەبەلاحە لە سەر ئاستی عێراق بە ناوی AIR SADA و بازرگانی دەكات لە كاتێكدا كە تەنها چەند مانگێكە جانتایەكی بەتاڵی وەزارەتەكەی ڕادەستی درجال كردووە بە چەندان مەلەفی پڕ كێشەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە ئەحمەد عبێدی یەكێك لە یاریزانە ناوازەكانی تۆپی دەستی عێراق بوو لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا و ماوەی ساڵ و نیوێك وەزیری وەرزش و لاوان بوو.

 

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا