پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی ڕوویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک دووڕیانی سەرچنار ڕوویداوە لە ئەنجامی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی خێرایی زۆرەوە، کە خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوە.
لە ڕووداوەکەدا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.