پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.
هیوا ڕەفعەت، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “لە دوای باشبوونی باری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وە هەروەها بوونی بارگرانیەکی زۆر بەسەر شانی قوتابیانەوە بە پێویستمان زانی لە رێگەی بەیاننامەیەکەوە کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی داراییمان کردووە، پشتیوانی خۆمان دووپات بکەینەوە بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “نەدانی دەرماڵە بە خوێندکاران لە ئێستادا بە گرنگ سەیر نەکردنی پرسەکەیە و بە هەموو پێوەرێک دۆخەکە وا ئەخوازێت قوتابیان دەرماڵەی خوێندنیان پێ بدرێت، لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی داواکاریەکان کاردانەوەی ترمان دەبێت”.
چەند سالێکە پێدانی دەرماڵە بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگیراوە و چەندین جار خوێندکاران داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێک نەخراوەتە ڕوو بۆ گێڕانەوەی دەرماڵەکانیان.