ئەبوبەكر هەڵەدنی: داخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان لە دەسەڵاتی سەرۆكدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ كردنەوە و داخستن و دواخستنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان تەنها لە چواچێوەی دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەماندایە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی میدیاییدا رایگەیاند،بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ كردنەوە و داخستن و دواخستنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان تەنها لە چواچێوەی دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەماندایە.

ئاماژەی بەوەش كرد لەهیچ خولێكی پەرلەماندا نەبووە كۆبوونەوە كۆتایی بێت و جێگری سەرۆكی پەرلەمان بریار بدات تەنها لەو كاتەدا نەبێت كە سەرۆكی پەرلەمان ئامادە نەبووبێت.

سەبارەت بە كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانیش ئەبوبكر هەڵەدنی رایگەیاند پێویستی بەسازانی نیشتیمانی و لێك تێگەیشتنی لایەنەكان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا