ئەبوبەكر هەڵەدنی نهێنییەك لەبارەی كۆنەبوونەوەی پەرلەمان لەسەر پرسی پەكەكە ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ماوەی مانگێكە یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە بە مەبەستی كۆبوونەوە لەسەر هێرش و بۆردومانەكانی توركیا و تێكدانی ژینگەی كوردستان بەڵام تا ئێستا ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام نەدراوە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ماوەی مانگێكە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت تایبەت بە هێرش و بۆردومانەكانی توركیا و شێواندنی ژینگەی هەرێمی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: تا ئێستا سەرۆكایەتی پەرلەمان وەڵامی یاداشتەكەی نەداوەتەوە و ئەو كۆبوونەوەیە رێكنەخراوە.

باسی لەوەشكرد، هۆكاری كۆنەبوونەوەی پەرلەمان رەهەندی سیاسی هەیە، چونكە پرسەكە پرسێكی گرنگە و پێویستە كۆبوونەوەی پەرلەمانی لەسەر ئەنجام بدرێت.

ماوەی زیاتر لە 40 رۆژە سوپای توركیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێك كردووە لە سنوری هەرێمی كوردستان دژی گەریلاكانی پەكەكە و بەو هۆیەشەوە زەرەر و زیانی گیانی و ماددی لە هاووڵاتیانی هەرێم كەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا