پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە نەینەوا، تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی کرد.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 9ی تەمموز هاوکات یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان گەیشتە پارێزگای نەینەوا، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی پارێزگاکە کۆبووەوە.
کازمی لە کۆبوونەوەکەیدا، بەڵێنیدا ژمارەیەک پرۆژە لە پارێزگاکە دابمەزرێنێت، وتیشی “ئێمە تا دواڕۆژی بەردەوامبوونی ئەم حکومەتە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان”.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی، جەختی لەوە کردەوە کار بکەن بۆ سەقامگیری و ئاسایشی پارێزگاکە ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک ببنەوە کە بۆ زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان دەدرێت.
وتیشی، پێنج ساڵ لەمەوبەر هێزەکانمان شاری موسڵیان ئازاد کرد، ئەم یادەش خۆشی جەژن دەکاتە دوو خۆشی، موسڵ بە رۆژانێکی زۆر سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام بەردەوام خۆڕاگربووە.