بێستوون فایه‌ق روونکردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆیەکی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌دات

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بێستوون فایه‌ق راوێژكارى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، له‌رێگاى پۆڵه‌تیك پرێسه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ى سه‌رۆكى ده‌دات كه‌ماوه‌ى دوو رۆژه‌ به‌شێك له‌سۆشیال میدیاى ته‌نیوه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى رویداوه‌ حاڵه‌تێكى ئاساییه‌ و به‌شێك له‌میدیاو سۆشیال میدیا به‌مه‌به‌ست ویستوویانه‌ بیشێوێنن.

بێستوون فایه‌ق راوێژكارى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ شتێكى گرنگ نیه‌، هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌ر پله‌ و پێگه‌یه‌كدابێت قابیلى ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵچێت و تووڕه‌ببێت، یان به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان له‌ناو قه‌ره‌باڵغیدا تووڕه‌بوونى لێده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تى نۆرماڵه‌، كاك بافڵیش وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى دیارى ئه‌مڕۆى كوردستان و ناوچه‌كه‌یه‌ به‌ده‌رنیه‌ له‌و هه‌ڵسوكه‌وت و جموجۆڵانه‌ى كه‌ هه‌مووكه‌سێك قابیله‌ بیكات.

بێستوون فایه‌ق وتى: ئه‌وه‌ى له‌ڤیدیۆكه‌دا هه‌یه‌ حاڵه‌تێكى ئاساییه‌ كاك بافڵ به‌ كه‌سه‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌ڵێت دووربكه‌نه‌وه‌، به‌ سرووشتى خۆى حه‌زى له‌ ساده‌ییه‌، حه‌زى له‌ته‌نهاییه‌، حه‌زى له‌ قه‌ره‌باڵغى و ئیلتزاماتى ئه‌منى و چوارده‌ورگرتن و ئه‌وانه‌ نیه‌.

وتیشى: سه‌رۆكى یه‌كێتى حه‌زى له‌ قه‌ره‌باڵغى و ئه‌و ئیلتزاماتانه‌ى كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى هه‌یه‌تى نیه‌، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى ناچارن ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شانییانه‌ جێبه‌جێى بكه‌ن، بۆیه‌ قسه‌كه‌ هه‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت لێم دووربكه‌نه‌وه‌، مه‌به‌سته‌كه‌ش هه‌رئه‌وه‌یه‌، ساده‌تر ده‌ربكه‌وێت ته‌نیاترده‌ربكه‌وێت و كراوه‌تربێت له‌ناو خه‌ڵكدا.

باسى له‌وه‌شكرد، میدیاى كوردى به‌شێكى زۆریان ئاراسته‌كراون له‌لایه‌ن ده‌سته‌و تاقمى جۆراوجۆره‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ ڤیدیۆیانه‌ یان ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ كه‌ ده‌گۆڕدرێن یان مه‌به‌سته‌كه‌یان به‌ ئاراسته‌یه‌كى تر ده‌برێت روونه‌ كه‌ مه‌به‌سته‌ “لێدانه‌” ئه‌گینا ئه‌گه‌ر له‌ راستى بابه‌ته‌كه‌ بكۆڵیته‌وه‌ هیچ مه‌به‌ستێكى تێدانیه‌، نه‌ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك تۆمه‌تباركرابێت یان پیرۆزى كه‌سى لێى درابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا