ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبێتەوە، تەوەرێكی كۆبونەوەكەش تایبەتە بە هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لەهەرێمی كوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەموز، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام بدات.

لەراگەیەندراوەكەدا تەوەری كۆبونەوەكە خراوەتەڕوو بەمشێوەیە:

یەکەم: بەردەوامی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی هەنگاوی کردارەکیی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە.

دووەم: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەهۆی ئەم پەتایە، و ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەشەنەبوونەی پەتای کۆرۆنا.

سێیەم: خستنەڕووی پێشنیاری گۆڕینی هەردوو قەزای (سۆران) و (زاخۆ) بۆ ئیدارەی سەربەخۆ.

چوارەم: خستنەڕووی بابەتی ‌(هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت).

پێنجەم: دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی سەرما.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا