دیوانی چاودێری دارایی: وردبینی ناوی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەمار سوبحی مەشهەدانی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق رایگەیاند، وردبینی لە ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی تەواو بووە و لەئێستادا كارەكان چڕكراوەتەوە تا بە خێراییەكی زیاتر ژمێرەی كۆتایی سێ ساڵ تەواو بكرێت.

سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق رایگەیاند، ژمێرەی كۆتایی ساڵی 2016 تەواو بووە، هەروەها سەبارەت بە حیساباتی ساڵانی 2017 و 2018 و 2019 بڕیارمانداوە لە ئەمساڵدا تەواویان بكەین و بینێرین بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تا پەسەندكرد بكرێت.

مەشهەدانی دووپاتیكردەوە، دیوانی چاودێری دارایی وردبینی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لە ماوەی دیاریكراودا كە 30 ڕۆژە تەواو كردووە و ئەنجامی وردبینیەكەش ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا