پارتی: لەگەڵ هیچ لایەنێك هاوپەیمانێتیمان نەكردووە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاشكرای دەكات، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عَراق تائێستا هیچ جۆرە هاوپەیمانێتییەكیان لەگەڵ هیچ حزبێكدا ئەنجام نەداوە.

كاوە عەبدوڵا كارگێری دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، تا ئێستا نەگەشتونەتە هیچ هاوپەیمانییەك لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی.

باس لەوەشدەكات، پارتی تاك لایەنە بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكات، لەگەڵ سائیرونیش نەگەشتوونەتە رێككەوتن و زەحمەتیشە بگەنە رێككەوتن.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، ماوەی چەند مانگێكیشە بەشێك لە حزبەكان بەمەبەستی بەستنی هاوپەیمانێتی لە نێوایناندا، سەرقاڵی كۆبونەوەن.

پێشتر پارتی و رەوتی سەدری موقتەدا سەدر چەند كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداو بە وتەی بەرپرسانی پارتی نزیكن لەوەی بگەنە رێككەوتن تا هەردولا پێكەوە لە یەك هاوپەیمانێتیدا بەشداری هەڵبژاردن بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا