پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککارو تایبەت بەرامبەر ڕێکخەرانی کۆنفڕانسەکەی دوێنێی شاری هەولێر دەگیرێتەبەر.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، دوێنێ لە شاری هەولێر کۆنفڕانسێک ئەنجام دراوە، لە لایەن چەند کەسایەتییەکی عەرەبەوە، تیایدا داوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق کراوە لەگەڵ ئیسرائیل.
لە ئەنجامدا بووە هۆی، ڕەخنەیەکی توند لە لایەن سهرۆكایهتی كۆماری عێراق و حكومهتی بهغدا و زۆرینهی حزب و لایهنهکانی گۆڕهپانی سیاسیی عێراق، کۆنگرەکە ڕەخنەیەکی زۆرو کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.
لە ئەنجامی ئەو ڕەخنە زۆرەی ڕوبەڕووی کۆنفڕانسەکە بۆوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککاری پێویست بەرامبەر ڕێکخەرانی کۆنفڕانسەکەو چۆنیەتی ئەنجامدانی دەگرێتە بەر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، کۆنفڕانسەکە بەبێ ڕەزامەندی ئەنجام دراوەو لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، بە هیچ جۆرێک بیروبۆچوونەکانی کۆنفڕانسەکە، گوزارشت لە ڕای حکومەتی کوردستان ناکەن.
دوێنێ لەشاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کوری سەرۆکی پێشووتری ئیسرائیل، چەندین سەرۆک هۆزو کەسایەتی عەرەب کە ژمارەیان زیاتر لە 312کەس زیاتر بوو، کۆنفڕانسێک ئەنجامدراو لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا داوای ئاساییکردنەوەی، پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا.