شارەزایەکی کەشناسی: سبەی ئەگەری تاوە باران و هەورە برووسکە لە ئارادایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە کاتەکانی ئەمشەو و سبەی چوارشەممە، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی ناسەقامگیری کەشوهەواو پێشبینی دەکرێتە نمە باران لە ناوچە جیاجیاکان ببارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت، لەکاتەکانی ئەمشەو و سبەی چوارشەمە 25/10/2023 ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی ناسەقامگیری لاواز و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری بۆ نیمچە ھەور ئەگۆرێت لەگەڵ بارینی نمە باران و ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بەبروسکە و تاوە بارانی کورت لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا بەدیاری نەکراوی.

هەروەها دەشڵێت، ، پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند 5-20 کم/ک لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.

ئاراس جەبار روونیشیدەکاتەوە، “.تا ئەم کاتە بارانی گشتگیر و باش بۆ ئەم مانگە لە ئارادا نابێت بۆ سەرەتاکانی مانگی داھاتووش گۆڕانکاریەکان بەردەوامن بەشێوازێکی ناڕوون کە دیار نیە سەرەتاکانی ئەو مانگەش بارانی باش دەستپێدەکات یاخود کەشوھەوای وشک و کەم باران درێژە دەکێشێت وە پێشبینیەکان لەو بارەیەوە ناجێگیرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا