ئەردۆغان بەنهێنی هانا بۆ دانوستان لەگەڵ پەکەکە دەبات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی زەمان-ی تورکی ئاشکرایکردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەنهێنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دانوستان بکات.

ڕۆژنامەی زەمان ئەوەشی ئاشکراکردووە، شاندێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) بەسەرۆکایەتی هاکان فیدان، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبونەتەوە.

هەر بەگوێرەی ڕۆژنامە تورکیەکە، پێش کۆبوونەوەکە چەند بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بانگهێشتی دانوستانەکە کراون، بەڵام ئەوان بەشداریان نەکردووە.

لەبارەی بەشدارینەکردنی هەدەپە باس لەوەکراوە، هەدەپە متمانەی بە دانوستانەکە نیەو باوەڕی وایە ئەردۆغان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی کورد لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی تورکیا ئەو کارە دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا