نرخی نەوت لە 86 دۆلار نزیکدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەم نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوت لە 86 دۆلار نزیکبووەوە.

بەپێی نوێترین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 44 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی غاز و خەڵوز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا