تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە فێڵی لە هاوڵاتیان کردبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بەفێڵ و بەناوی دامەزراندن و زەوی وەرگرتن و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان، پارەی لە هاوڵاتیان سەندبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە زانیاری لەسەر کەسێک گەیاندە هێزەکانی پۆلیس، کە بەفێڵ و بەناوی دامەزراندن و زەوی وەرگرتن و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان پارە لە هاوڵاتیان دەسەنێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕاسپارد، کە بەدواداچوونی بەپەلە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەداواداچوون و لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا و لەماڵی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانی و زانیاری کەسیدا.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار(م، ح، ح) لەدایکبووی 1969 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 312 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

هاوکات، تۆمەتباری ناوبراو لەدوای دەستگیرکردنی چەند سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکراوە و پۆلسی سلێمانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەرکەسێک بەناوی دامەزراندن و زەوی وەرگرتن و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامانەوە فێڵی لێکراوە و پارەی لێسەندراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا